ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی یۆرۆی 2016 ئاشكرا بوون
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئاهه‌نگ و خۆشیده‌ربڕینی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سوید دوای ئه‌وه‌ی له دژی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك پلیتی یۆرۆی فه‌ره‌نسایان ده‌ستخست.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنی یۆرۆی 2016، ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان ده‌ركه‌وتن، هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی هۆڵه‌ندا، دانیمارك، سڕبیا و بۆسنه به خۆیان و ئه‌ستێره‌كانیان خه‌ونی گه‌یشتنیان به یۆرۆی فه‌ڕه‌نسا له گۆڕنا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی بۆ 4 كۆمه‌ڵه پۆلێن كرد:
پۆلینی یه‌كه‌م: (فه‌ڕه‌نسا، ئیسپانیا، ئینگلته‌را، پورتوگال، ئه‌ڵمانیا و به‌لژیكا).
پۆلینی دووه‌م: (ڕووسیا، ئیتاڵیا، سویسرا، نه‌مسا، كرواتیا، ئۆكرانیا).
پۆلینی سێیه‌م: (چیك، سوید، پۆڵه‌ندا، هه‌نگاریا، ڕۆمانیا، سلۆڤاكیا).
پۆلینی چواره‌م: (توركیا، ئیرله‌ندای باكوور، كۆماری ئیرله‌ندا، وێڵز، ئایسله‌ندا و ئه‌لبانیا).
بڕیاروایه یۆرۆی 2016 له هاوینی داهاتوو له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه بچێت، بۆ یه‌كه‌مینجاریشه له مێژوودا ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان بۆ 24 هه‌ڵبژارده زیاد كراوه.