باوكی نێیمار هۆكاری ڕۆیشتنی كوڕه‌كه‌ی له بارسیلۆنا ئاشكرا ده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ڕۆیشتنی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ی یانه‌ی بارسیلۆنا بابه‌تی گه‌رمی ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانه، ئه‌م ده‌نگۆیانه‌یش چه‌ندان یانه‌ی بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه هێناوه‌ته سه‌رهێڵ، دیارترینیان یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده كه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/ تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، باوكی نێیمار دا سیلڤای یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی بارسیلۆنا له لێدوانێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی Globeـی به‌رازیلی دا بڵاو كرایه‌وه، بێزاری خۆی و كوڕه‌كه‌ی له حكوومه‌تی ئیسپانیا ده‌ربڕیوه و پێیوایه سیستمی باجی ئه‌م وڵاته سته‌مێكی زۆری تێدایه.
باوكی نێیمار ده‌شڵێت: ئێمه گفتووگۆیه‌كانمان له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كوڕه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسیلۆنا ده‌ست پێكردووه، به‌ڵام ئێمه مه‌رجی كه‌مكردنه‌وه‌ی باجمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كوڕه‌كه‌م یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
ده‌شڵێت: ئێمه نیگه‌رانییه‌كانی خۆمان به یانه‌ی بارسیلۆنا ڕاگه‌یاندووه و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه كه ناتوانین به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بین، چونكه سیسته‌می باجی ئیسپانیا زۆر سته‌م و نادادپه‌روه‌ری تێدایه و ئه‌ركی ئێمه‌ی زۆر سه‌خت كردووه.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، بوونی مێسی له یانه‌ی بارسیلۆنا به هۆكارێكی دیكه بۆ ڕۆیشتنی نێیمار له یانه‌ی بلوگرانا زانیوه، چونكه وا لێكدراوه‌ته‌وه تا مێسی له بارسیلۆنا بێت پادشای هه‌موو ده‌ستكه‌وته تاكهكسییهكان ده‌بێت.
نێیماری ته‌مه‌ن 23 ساڵان، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی بارسیلۆنا گواستراوه‌ته‌وه، ئێستایش به تۆماركردنی 11 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه.