به‌رپرسانى ئه‌مريكا: مەترسی تیرۆر لەسەر نیویۆرك ھەیە

بەرپرسانی شاری نیویۆرك ڕایدەگەیەنن، مەترسی كاری تیرۆرستی لەسەر شارەكەيان ھەیە.

 K24- هه‌ولێر:

بەرپرسانی شاری نیویۆرك ڕایدەگەیەنن، مەترسی كاری تیرۆرستی لەسەر شارەكەيان ھەیە.

بیل دی بلاسیۆ، سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، گرتەیەكی ڤیدیۆیی ڕێكخراوی داعشى لەبەر دەستە، كە دەیسەلمێنێت شاری نیویۆرك مەترسی ھێرشی تیرۆرستی لەسەرە.

گوتەبێژی پۆلیسی شارەكەش گوتویەتی: "ھەرچەندە ڤیدیۆكە كۆنە و لە ئێستادا نازانرێ مێژووه‌كه‌ى بۆ كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بەڵام پەیامێكە بۆ ھەبوونی مەترسی لەو جۆرە".

لە دوای ھێرشەكانی 13ی ئەم مانگە لە پاریس، كە بە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون، پۆلیسی نیویۆرك ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتۆتەبەر بۆ پێشگرتن لە ھەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

لە  11ی ئەیلول/سێپتێمبەری 2001 دا ھەردوو تاوەری سەنتەری بازرگانی جیھانی لە نیویۆرك تەقێنرانەوە، بە ھەزاران كەس كوژران وبرینداربوون.

مانگی ئاب/ ئۆگستی ساڵی ڕابردوو، ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پێكھێنرا، لەو كاتەوە ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) جگە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەڕەشە لە ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاواش دەكات.