ئه‌وه‌ی پێشتر له باره‌ی كلاسیكۆ نه‌تزانیوه ئێسته بیزانه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ڕۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له كلاسیكۆی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و بارسیلۆنا له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، له‌م ڕاپۆرته‌دا چه‌ندان زانیاری و ورده‌كاری له باره‌ی مێژووی كلاسیكۆ ده‌خه‌ینه ڕوو.
ـ هه‌ردوو یانه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه فه‌رمییه‌كاندا 228 یاریی كلاسیكۆیان ئه‌نجامداوه.
ـ یانه‌ی ڕیال مه‌درید 92 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، بارسیلۆنایش خاوه‌نی 88 سه‌ركه‌وتنه، له 48 یاریشدا یه‌كسانبوون بوون.
ـ هه‌ردوو یانه 170 یارییان له لالیگا ئه‌نجامداوه، 33 یاریش له جامی شای ئیسپانیا بووه، 12 جاریش له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به یه‌ك گه‌یشتنوون، 8 یاریشیان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپای ناسراو به چامپیۆنس لیگ ئه‌نجامداوه.
ـ یانه‌ی ڕیال مه‌درید 71 سه‌ركه‌وتنی له لالیگای ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناوه، بارسیلۆناش 67 سه‌ركه‌وتنی هه‌یه و له 32 یاریش هاوئه‌نجام بوون.
ـ هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر یاریگه‌ی (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) 84 یارییان له لالیگا ئه‌نجامداوه، یانه‌ی شاهانه 52 جار براوه بووه، یانه‌ی بارسیلۆنایش 17 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له 15 یاریش به‌رامبه‌ر بوون.
ـ گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی یانه‌ی بارسیلۆنا له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له ساڵی 1974 بوو، كاتێك به ئه‌نجامی 5 گۆڵی خاوین یارییه‌كه‌ی له مێرنگی برده‌وه.
ـ دووه‌م گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بارسیلۆنا له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی 2009 بوو، كاتێك به ئه‌نجامی (6 ـ 2) هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌یان تووشی شۆك كرد.
ـ ڕیال مه‌درید له لالیگای ئیسپانیا 278 جار تۆڕی گۆڵی یانه‌ی بارسیلۆنای هه‌ژاندووه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش 268 تۆپی له تۆڕی گۆڵی یانه‌ی شاهانه گیر كردووه.
ـ یانه‌ی ڕیال مه‌درید خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه له مێژووی لا لیگا، كاتێك به ئه‌نجامی (11 ـ 1) له یانه‌ی بلوگرانای بردۆته‌وه.
ـ دووه‌م گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ڕیال له دژی بارسیلۆنا ساڵی 1935 بوو، ئه‌نجامه‌كه‌یش (8 ـ 2)، دواتر یانه‌ی بارسیلۆنا له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه.
ـ ژماره‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی له ڕیال مه‌دریده‌وه بۆ یانه‌ی بارسیلۆنا گواستراوه‌نه‌ته‌وه ته‌نیا 3 یاریزانه.
ـ ژماره‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه له یانه‌ی بارسیلۆناوه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه كردووه، 17 یاریزانه.
ـ لویس ئینریكی چواره‌مین ڕاهێنه‌ری بارسیلۆنایه كه وه‌ك یاریزان یاری بۆ هه‌ردوو یانه كردووه، پێشتریش بێرناد شوسته‌ر، جۆزێب سامیتی و لۆسین مۆله‌ر درێسی هه‌ردوو یانه‌یان پۆشیوه.
ـ یانه‌ی بارسیلۆنا به 108 سه‌ركه‌وتن زۆرترین جار بووه‌ته براوه‌ی كلاسیكۆ له یارییه فه‌رمییه‌كاندا.
ـ درێژترین زنجیره سه‌ركه‌وتن له یاری كلاسیكۆ له لایه‌ن ڕیال مه‌دریده‌وه بووه، كاتێك توانیویه‌تی له 6 یاری له‌سه‌ریه‌ك له وه‌رزی 1962 ـ 1965 سه‌ركه‌وتن له دژی یانه‌ی بارسیلۆنا تۆمار بكات.
ـ یه‌كه‌م یاریی فه‌رمی له نێوان هه‌ردوو یانه له به‌رواری 26/3/1916 له جامی شای ئیسپانیا بوو، كاتێك یانه‌ی بارسیلۆنا به ئه‌نجامی (3 ـ 1) یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ـ یه‌كه‌م یاری له لالیگا له 17/2/1929 بوو، كاتێك یانه‌ی ڕیال مه‌درید به ئه‌نجامی (2 ـ1) براوه‌ی یارییه‌كه بوو.
ـ ئه‌و یاریزانه‌ی زۆرترین گۆڵی له یه‌ك یاریدا تۆمار كردووه، 2 یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بووه كه پێكهاتوون له سابینۆ بارینخا و سانۆدۆ گارسیا، له یانه‌ی بارسیلۆنایش ئه‌لیۆجیۆ مارتێنزه كه هه‌ریه‌كه‌یان 4 گۆڵیان له یه‌ك یاریدا تۆمار كردووه.
ـ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی بارسیلۆنا به تۆماركردنی 21 گۆڵ، گۆڵكاری مێژوویی كلاسیكۆیه.
ـ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ڕیال مه‌درید توانیویه‌تی له شه‌ش كلاسیكۆی له‌سه‌ریه‌ك 7 گۆڵ تۆمار بكات.
ـ كه‌ریم بنزیما هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ڕیال مه‌درید خاوه‌نی خێراترین گۆڵه له مێژووی كلاسیكۆ، كاتێك توانی به 21 چركه‌ی ده‌ستپێكی كلاسیكۆی 10/12/2011 تۆڕی گۆڵی بارسیلۆنا بهه‌ژێنێت.
ـ ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین جار به‌شداریی یاری كلاسیكۆی كردووه، یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید مانوێل سانشێز به 43 یاری و چاڤی هێرناندێز له یانه‌ی بارسیلۆنا به 42 یاری.
ـ یاریزانانی بارسیلۆنا 10 جار خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونیان به‌ده‌ستهێناوه، یاریزانانی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش 7 جار ئه‌و خه‌ڵاته‌یان ده‌ستخستووه.
ـ یانه‌ی ڕیال مه‌درید زۆرترین نازناوی فه‌رمی به‌ده‌ستهێناوه كه 78 نازناوه، بارسیلۆنایش خاوه‌نی 77 نازناوه.
ـ لیۆنێل مێسی له یاری كلاسیكۆ خاوه‌نی زۆرترین ئه‌سیسته كه تێیدا 13 گۆڵی بۆ هاوڕێیه‌كانی دروست كردووه.
ـ مێسی له 30 یاری به‌شداری كلاسیكۆی كردووه، 14 بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه، 9 جاریش دۆڕاوه، له 7 یاریشدا یه‌كسان بوون.
ـ ئه‌ندرێس ئینیێستا 31 یاری ئه‌نجامداوه، له 13 یاریدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له 10 یاریدا دۆڕاوه، له 8 یاریدا یه‌كسانبووه.