له قوتابخانه نموونهييهكانى ئه‌وروپاوه بۆ حه‌شارگه‌كانى داعش
K24 – پاريس:
عه‌بدولحه‌ميد ئه‌باعود، ئه‌و گومانلێكراوهى به تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى و پيلانداڕێژه‌رى كرده‌وه‌كانى په‌لامار و ته‌قينه‌وه‌كانى پاريس هه‌ژمار ده‌كرێت، دوێنێ چوارشه‌ممه له ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تێكى پۆليسى فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كى سان دوونى باكوورى پاريس كوژرا.
"ناڕوونييهك هه‌بووه"
ئه‌باعود، وه‌ك چه‌كدارێكى رێزى داعش له سووريا كاريكردووه، پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وروپا.
داواكارى گشتيى پاريس، فرانسوا مولانس مزيلا، رايگه‌ياند، ناڕوونييهك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى بهلژيكاييهكى جيهادى هه‌بوو, به‌ڵام دواى 24 كاتژمێر له لێكۆڵينه‌وه، به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى ده‌ركه‌وت ئه‌و جهستهيهى له‌به‌رده‌ست پۆليسى فه‌ره‌نسايه، له رێگه‌ى په‌نجه‌مۆره‌وه ناسراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه، جه‌سته‌ى ئهباعووده و له ئاكامى پێكدادانه‌كانى دۆنى سان كوژراوه.
ناو و نازناوى جياجيا
سه‌باره‌ت به ورده‌كارى ژيانى ئه‌باعوود، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌باعود له 1987 له ناوچه‌ى مولنبيك له برۆكسل له‌دايكبووه. هه‌ر بۆيه كونييهى ئه‌بو عومه‌ر سوسى بووه.
سوسى، ناوى ئه‌و ناوچهيهيه كه ره‌چه‌ڵه‌كى ئهباعودى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته باشوورى خۆرئاواى مه‌غريب. هه‌روه‌ها ئه‌باعوود به عومه‌ر بهلژيكيش ناسراو بووه، به هۆى ئه‌وه‌ى له به‌لژيكا له‌دايكبووه.
"جزدانى هاوڕێكانى ده‌ڕفاند"
هاوڕێيه‌كى قوتابخانه‌ى، بۆ رۆژنامه‌ى "لاديرنييرئور"ى ميللى له به‌لژيكا قسه‌ى كردووه و باسى رۆژگاى قوتابخانه‌ى ئهباعوودى كردووه.
ئه‌و هاوڕێيهى ئه‌باعوود گوتويهتى: "له منداڵيش، هه‌ميشه هه‌وڵيده‌دا هاوڕێ و ته‌نانه‌ت مامۆستايانيش بێزار بكات و ته‌نگى به هاوڕكانى ههڵچنيبوو و جزدانى لێدهڕفاندن".
له سه‌ره‌تاى 2014دا، ناوى ئه‌باعود، له راپۆرتێكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكادا بۆ يه‌كه‌مجار تۆمار كراوه.
ئه‌مريكا ناسيويهتى
له راپۆرته‌كه‌دا گريمانهى ئه‌وه دانراوه، رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، كرده‌وه‌ى تيرۆريستى له ئه‌وروپا ئه‌نجام بدات و مه‌زنده‌ى ئه‌وه‌شكراوه، ئه‌و په‌لاماره تيرۆريستييانه كه‌سێكى وه‌ك ئه‌باعود ئه‌نجاميان بدات، هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته ئه‌باعود، هه‌وڵى ده‌دا هه‌واڵى كوژرانى له سووريا بڵاو ببێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى فرانس پرێس، له‌و كاته‌دا ئه‌مريكا داواى له به‌لژيكا كردووه هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ دۆزينه‌وه و ده‌ستگيركردنى.
باس باسى ئه‌و بوو
له سه‌ره‌تاى 2014دا، ناوى "ئه‌بو عومه‌ر بهلژيكى" سه‌رباس و سه‌ردێڕى لاپه‌ڕه‌ى يه‌كه‌مى ڕۆژنامه‌كانى به‌لژيكا بوو.
"بچووكترين جيهادى براكه‌ى بوو"
له‌و كاته‌دا ناوبراو، برايه‌كى ته‌مه‌ن 13 ساڵى خۆى به ناوى يونس، ره‌وانه‌ى سووريا كردبوو. ئه‌و كاته هه‌ندێك كه‌ناڵى راگه‌ياندن، نازناوى "بچووكترين جيهادى له جيهان"يان به براكه‌ى ئه‌باعود به‌خشيبوو.
مه‌زنده‌ى ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌بوعومه‌ر، چووبێته سووريا، له‌وێ له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك جيهادى به ڕه‌چه‌ڵه‌ك بهلژيكيى گرووپێكى ده‌سته‌بژێر درووستبكه‌ن و له ناو رێكخستنه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى بمێننه‌وه.
"دهيانكوژين"
ئه‌با عود، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا كه له لايه‌ن داعشه‌وه بۆى به‌رهه‌مهێنراوه، ده‌رده‌كه‌وێت و تێيدا ده‌ڵێت: "پێشتر ئێمه به رێگه‌ى جۆراوجۆر و به ئۆتۆمبێل و شه‌مه‌نده‌فه‌ر ديارى و جانتاى پڕ له زێڕمان ده‌برده‌وه بۆ مه‌غريب، به‌ڵام ئێستا ئێمه لێره ئه‌و بێبڕوايانه له‌ناو دهبهين كه ده‌مانكوژن.. ئه‌وانه‌ى دژى ئاين شه‌ڕده‌كه‌ن".
خۆشگوزه‌ران بووه
رۆژنامه‌ى "دى مورگن فلمنكى" بڵاويكرده‌وه، باوكى ئه‌با عود، بازرگان بووه. ئهباعودى ناردووه بۆ قوتابخانه‌يه‌كى نموونه‌يى شارۆچكه‌ى "ئوكل"ى باشوورى برۆكسل.
باوكى ئه‌باعود، له كانوونى دووه‌م/ يهنابرى ئه‌مساڵ به رۆژنامه‌ى "لاديرنيير ئور"ى راگه‌ياندووه، "ژيانمان زۆر جوان بوو. لێره‌ش ژيانمان زۆر خۆش‌بوو. عه‌بدولحه‌ميد، كوڕێكى سه‌خت نه‌بوو، چاوم له‌وه بوو ببێته بازرگانێكى باش. به‌ڵام له ناكاو رووى له سووريا كرد. هه‌موو رۆژێك له‌خۆم ده‌پرسى، چى پاڵى به كوڕه‌كه‌مه‌وه ناوه تا به‌و رادهيه توندڕه‌و بێت، هيچ رۆژێك وه‌ڵامێكم ده‌ستنه‌كه‌وت".
باوكى ده‌ڵێت: نه‌نگييه بۆ خێزانه‌كه‌م
عومه‌ر ئه‌باعود، كه خێزانه‌كه‌ى به‌ر له 40 ساڵ گه‌يشتوونه‌ته به‌لژيكا، ده‌ڵێت: "ئه‌باعود په‌ڵه و نه‌نگييه به ناوبانگى خێزانه‌كه‌مانه‌وه. ژيانى ئێمه‌ى وێران‌كرد. بۆچى ده‌يه‌وێت خه‌ڵكى بێتاوانى به‌لژيكا بكوژێت..خێزانه‌كه‌مان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئيدانه‌ى ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتى: "هيچ كاتێك له عه‌بدولحه‌ميد خۆشنابم" و دواى ئه‌وه‌ى ئه‌باعود، يونسى برا بچووكى خۆى شارده‌وه و ره‌وانه‌ى سوورياى كرد، باوكى سكاڵاى له دژى تۆمار كردووه.
عه‌بدولحه‌ميد ئه‌باعود، يه‌كێكه له ديارترين ئه‌و 500 چه‌كداره بهلژيكاييهى روويان له عێراق و سووريا كردووه بۆ شه‌ڕ.
رێككهوتێكى سه‌ير
رۆژى 15ى كانوونى دووه‌م/ يه‌ناير، دواى هه‌فته‌يه‌ك له هێرشه‌كانى پاريس بۆ سه‌ر گۆڤارى چارلى ئيبدۆ و كۆگاى بازرگانێكى جوو له پاريس، له ناوچه‌يه‌كى هه‌ڵكه‌وتوو له رۆژهه‌ڵاتى به‌لژيكا كرده‌يه‌كى كوشتن ئه‌نجامدرا و له ئاكاميدا دوو كه‌س كوژران. له‌و كاته به دواوه ئه‌باعود له ماڵه‌كه‌يدا نه‌دۆزرايه‌وه.
له شوبات/ فێبرايه‌ى رابردوودا، ئه‌با عود چاوپێكه‌وتنێكى له گۆڤارى "دابق"ى داعش له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدراوه و تێيدا باسى له‌وه كردووه، ئه‌و پيلانى بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى داڕشتووه، به‌ڵام له دوا چركه‌دا لێى ئاشكرا بووه.
هه‌روه‌ها گوتبووى: "مانگى يه‌ك له ئه‌وروپا ده‌ستگيركرابوو, بۆ ماوه‌يه‌كى كورت به‌ڵام وه‌ك خۆى گوتى ئازاد كراوه كه جێى سه‌رسوڕمانى بووه".
داواكراوێكى سه‌ربه‌ست بوو
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له كۆتاييدا توانيم بگه‌مه به‌لژيكا، له‌وێش توانيمان چه‌ك و پێويستيى سهربازييمان ده‌ستبكه‌وێت و حهشارگهيهكيشمان په‌يدا كرد و ئيدى پلانمان دانا بۆ ئه‌وه‌ى هێرشبكهينه سه‌ر خاچپه‌رسته‌كان".
رۆژنامه‌يه‌كى به‌لژيكا باسى له‌وه كردووه، توانيويانه شوێنپێى ئه‌باعود له يۆنان بدۆزنه‌وه. به‌ڵام هێزه ئه‌منييه‌كانى يۆنان كاتێك هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنه‌كه ئهباعودى لێ نه‌بووه و توانيويه‌تى رابكات.
ئه‌باعود، له ميانى قسه‌كانييدا بۆ گۆڤارى دابق گوتويهتى: "توانيم شام به‌جێبهێڵم و بۆشى بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆرێك له ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانى جيهان به‌دوامه‌وه بوون".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، وێنه و زانيارى ئه‌و له‌به‌ر ده‌ست پۆليسى ئه‌وروپا بووه، به‌ڵام ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده ناو و وێنه‌ى من به هه‌موو شوێنێك بڵاوكرابوويه‌وه به‌ڵام جێى سهرساميم بوو رێگه‌يان دابووم بمێنه‌وه و بگره به ئاره‌زووى خۆشم پيلانم داده‌نا له دژى ئه‌وان".
حوكمى بيست ساڵ بووه
له تهمموز/ يۆليۆى رابردوودا به بێ ئاماده‌بوونى له دادگا، له به‌لژيكا، دادوه‌ر به بيست ساڵ زيندانيكردن سزاى به‌سه‌ردا سه‌پاند و تۆمهتهكهشى ئه‌وه بوو، كه بهلژيكييهكانى هانداوه بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه بكه‌ن و كارئاسانى بۆ كردوون بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه سووريا و عێراق.