مالى.. شه‌ش له بارمته‌كانى هۆتێله‌كه توركن
K24- ژوورى هه‌واڵ
چه‌ند چه‌كدارێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هۆتێلێك له شارى باماكۆى پايته‌ختى مالى، 170 كه‌س به بارمه‌ته ده‌گرن.
هێڵى ئاسمانى توركيا رايگه‌ياند، شه‌ش له‌و بارمه‌تانه‌ى كه له هوتێلى "راديسۆن" ده‌ستبه‌سه‌ركراون توركن و پێنجيان ئازادكراون، كه بريتين له: "موراد گوندوس، شه‌ريف تازجى، لوتفييه ده‌نيير، ئيراى سه‌بێم، ئيسماعيل ياربى" تا ئێستاش سادق موراد، ئازاد نه‌كراوه.
فه‌رمانده‌ى سوپاى مابى رايگه‌ياند، به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌وان 10 چه‌كدار له ناو هۆتێله‌كه هه‌ن.
باڵيۆزى چين له مالى ئاشكراى كرد كه 10 هاووڵاتى چين له بارمته گيراوه‌كانن.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 20ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، سێ چه‌كدارى "توندڕه‌و" هێرشيان كرده سه‌ر هوتيڵى (راديسۆن) له‌شارى باماكۆى پايته‌ختى مالى.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) تاوه‌كوو ئێستا 170 كه‌س به بارمه‌ته گيراون، له‌و گيراوانه‌ش 140 ميوان بوون، 30 كه‌سيشيان كارماندانى هۆتێله‌كه بوونه.
هێرشبه‌ران ئۆتۆمبێلى ژماره ديبلۆماسيان پێبووه، ئه‌و كاته‌ى چوونه‌ته ناو هۆتێله‌كه‌وه ته‌قه‌يان له كارمه‌ندانى هۆتێله‌كه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌ى قوربانيان نه‌زانراوه.