فەرەنسا پێداچوونەوە بە شنگن دەكات
K24 – پاريس:
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رايگهياند، دەبێت سیستەمی شنگن بەمەبەستی گۆڕینەوەی زانیاری و ھەواڵگری گۆڕانكاری بەسەر دابێت.
بێرنارد كازانۆڤ، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە كۆنگرەی وەزیرانی ناوخۆی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل ڕایگەیاند، فەرەنسا ڕۆڵی گەورە دەگێڕێت لە ھاوكاریكردنی ھەواڵگری لەگەڵ وڵاتانی سەر بە یەكێتی ئەوروپا ھاوكات ئاماژەی بەوەشدا كەوا سیستەمێكی نوێ خراوەتە كار بۆ چاودێریكردنی سنوورەكانی فەرەنسا.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕوونیشیكردەوە، سیستەمی شنگن بەمەبەستی گۆڕینەوەی زانیاری و ھەواڵگری ئاڵوگۆڕی بەسەردادێت.
گوتیشی: "بەمەبەستی گۆڕینەوەی زانیاری و چاودێریكردن؛ پێداچوونەوە بە شنگن دەكەین".
لەلایەكیديكهوه، مانوێل ڤالس، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا، لەبەردەمی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی توند بۆ پاراستنی سنوورەكانی فەرەنسا دەگرینەبەر.
ههروهها گوتى: "ئهگەر ڕێوشوێنی توند نەگرینەبەر؛ ئەوا شنگن لە مەترسیدا دەبێت".
لە 13ی ئەم مانگەدا چەند ھێرشێكی چەكداری و دووتەقینەوە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕوویاندا لە ئاكامدا بە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.
لە دوای ڕووداوەكانی پاریس فەرەنسا چەندین ڕێشوێنی ئەمنی توندی گرتۆتەبەر.