به وێنه.. برۆكسل ده‌بێته سه‌ربازگه
K24 – برۆكسل:
حكومه‌تى به‌لژيكا، راده‌ى هۆشدارى له ئاستيى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆريى بۆ ئه‌وپه‌ڕى پله‌ى هۆشدارى به‌رزكرده‌وه و هێزى سه‌ربازيشى ره‌وانه‌ى ناو شاره‌كان كرد.
دواى هه‌فته‌يه‌ك له هێرشه‌كانى پاريس، حكومه‌تى به‌لژيكا بۆ به‌رگرتن له هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى "تيرۆريستى" پله‌ى هۆشدارى به‌رز كرده‌وه و داواشى له هاووڵاتييان كرد، له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان دووربكه‌ونه‌وه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، حكومه‌تى ئه‌مريكا هاووڵاتيانى خۆى له به‌لژيكا ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌و په‌ڕى هه‌ستيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشى نوێى ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن.
هێزه ئه‌منييه‌كانى به‌لژيكا به مه‌به‌ستى رێگرتن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو به چڕى له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتييه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه.