چه‌ند ناوچه‌يه‌كى باشوورى كوردستان بۆردومان ده‌كرێ

له‌لايه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌يه‌‌

K24- ژوورى هه‌واڵ

فرۆكە جەنگیەكانی توركیا لە چەند ناوچەیەكی باشوری كوردستان بۆردوومانی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، پەكەكەيان كرد.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه‌، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌، 21ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، چوار فڕۆكەی جەنگی توركیا بۆ چەند كاتژمێڕێك بارەگاكانی پەكەكەیان لە ناوچە شاخاوییەكانی كاسكان و پشت ئاشان و چەند شوێنێكی ديكه‌ بۆردومان كرد، به‌تايبه‌تى لە چەند گوندێكی ناوچەكانی ساسیوەكانی شارەدێی وەرتێی سەر بە قەزای رواندز.