بارسیلۆنا زه‌حمه‌ترین یاری، به ئاسانترین شێوه برده‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
كلاسیكۆی ئیسپانیا به نووسینه‌وه‌ی مێژووییه‌كی ڕه‌شی مه‌دریدییه‌كان كۆتایی هات، یانه‌ی بارسیلۆنا به‌بێ هیچ زه‌حمه‌تییه‌ك ئاسانترین یاری خۆی له به‌رانبه‌ر یانه ڕكابه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
حكوومه‌ته‌كه‌ی ئیسپانیا ترسییان له داعش بوو ته‌قینه‌وه له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام نه‌یانزانی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان بێرنابیۆ ده‌ته‌قێنه‌وه و به 4 گۆڵی خاوێن به‌ره‌و هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
یانه‌ی بارسیلۆنا هه‌ر له ده‌ستپێكی نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و بارودۆخێكی ده‌روونی جێگیر ده‌ركه‌وتن، بۆیه هه‌ر زوو له خوله‌كی 11ـی یارییه‌كه لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆرگوای تۆپێكی له تۆڕی گۆڵی كیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی مه‌درید گیر كرد.
دواتر، نێیمار ئه‌ستێره به‌رازیلییه دره‌وشاوه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی بارسا له پاسێكی ئینیێستا گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد. نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه یانه‌ی ڕیال مه‌درید تاڕاده‌یه‌ك ڕیزه‌كانی خۆی ڕێكخسته‌وه و چه‌ند ده‌رفه‌تێكی گۆڵتۆماركردنیان بۆ ڕه‌خسا، به‌ڵام براڤۆی گۆڵپارێزی یانه‌ی بارسا ڕێگری له 2 ده‌رفه‌تی گۆڵتۆماركردنی كریستیانۆ كرد.
كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌كانی ڕیال مه‌درید به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له خوله‌كی 53 ئینێستا و نێیمار به هاوبه‌شی و به نماییشێكی هونه‌ری جوان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر هێڵی به‌رگری یانه‌ی ڕیال، ئینێیستا تۆپێكی وه‌رگرت و یه‌كسه‌ر بۆ نێو تۆڕی گۆڵی ناڤاسی ڕاوه‌شاند و گۆڵی سێیه‌می لێ به‌رهه‌م هات.
دواتر، لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی بلوگرانا دوای دابڕانێكی زۆر هاته نێو یاریگه و چه‌ند جارێكیش خۆی خزانده نێو هێڵی به‌رگری یانه‌ی ڕیال، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی توند به‌ره‌نگاری ده‌بوونه‌وه.
له‌م یارییه‌دا هێڵی به‌رگری یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌تایبه‌تی ڕامۆس و ڤاران له ئاستێكی خراپ ده‌بینران، سوارێز له خوله‌كی 74 گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و هێنده‌ی تر برینه‌كانی ڕافائێل بینیتێزی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیالی زامدارتر كرد.
یانه‌ی بارسیلۆنا ئه‌م یارییه‌ی به كه‌مترین ماندووبوون ته‌واو كرد، تاكه یاریی یانه‌كه‌شبوو كه به‌م ئاست و نماییشه ده‌ربكه‌ون، له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیال مه‌درید خراپترین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌نده‌ی شه‌قیشیان له یاریزانانی بارسیلۆنادا ئه‌وه‌نده شه‌قیان له تۆپ نه‌دا، ئه‌م توندوتیژییه‌ی یاریزانان ڕیال ده‌ركردنی ئیسكۆی له خوله‌كی 84 لێ كه‌وته‌وه.
یانه‌ی بارسیلۆنا له لالیگای ئیسپانیا هه‌ژده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی له مێژووی خۆی له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ده‌ستهێنا، كۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانیشی له لالیگا بۆ 68 بردنه‌وه له دژی یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌رز كرده‌وه، یانه‌ی بارسیلۆنا به 30 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه قایمتر كرد، یانه‌ی ڕیال مه‌دردیش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 24 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می خوله‌كه ماوه‌ته‌وه.