یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی ھەولێر دەكات

K24 چاوەروان دەکرێ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ بگاتە بەغدا و سبەینێش سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكانی ھەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند ئەنتۆنی پلینكین، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێكی فەرمی ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا بۆ كۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی عێراق و تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتە ئەمنی وسیاسییەكانی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەش دەکات کە: سەردانەكەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوو رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە سبەی سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم باس لە شەڕی داعش و پرسی ئاوارەکان بكات.