زمانی رووسیی وەک زمانی دووەمی سووریا ناسێندرا

زمانی رووسیی بووەتە بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن لە سووریا

لە وەرزی خوێندنی ساڵی 2015 لە تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، زمانی رووسیی کرایە بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن لە سووریا.

بەپێی راپۆرتێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی سووریا بۆ ساڵی 2015 لە قۆناغی ناوەندیی خوێندن له‌ تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە پۆلی حەوت تا پۆلی دوازدە زمانی رووسیی وەك زمانی دووەم دەخوێندرێ.

وەزارەتی پەروەردەی سووریا ئاشكراشی كرد كە: بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ 7 ھەزار قوتابی سووریا لە پۆلی حەوت تا پۆلی دوازدە زمانی رووسیی دەخوێنن.

لەگەڵ سەرھەڵدانی شەڕ لە سووریا یەكێك لەو وڵاتانەی كە بە ئاشكرا ھاوكاریی و پشتیوانیی حکوومەتی بەشار ئەسەد دەکات رووسیایە، كە بەردەوام بەرگریی لە مانەوەی بەشار ئەسەد دەكات.