وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
بڕیار وایە جۆن كێری سەردانی تەلەئەڤیڤ و رامەڵڵا بكات ولەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و فەلەستین کۆببێتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوانیان.
بڕیاریشە كیری لەم گەشتەیدا سەردانی میرنشینی ئیماڕات بكات بۆ گفتوگۆكردن لە گەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەبارەی بارودۆخی سووریا.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵە لە شارۆچكەی كوریات چات لە باشووری ئیسرائیل هاووڵاتییەکی فەلەستین بە چەقۆ ھێرشی كردە سەر ژمارەیەك جوو و چواری لێبریندارکردن.