به وێنه‌كانى دژايهتى ده‌سه‌ڵاتى ئێران ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ژنه ئه‌كته‌رى ئێرانيى سه‌ده‌ف تاهريان (26 ساڵ)، به بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى به بێ "حيجاب" دژايهتى خۆى بۆ كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ربڕى.
تاهريان له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستگرام، ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌شولارى خۆى نمايشكردووه و به‌رگرى فه‌رمى كۆمارى ئيسلامى ئێرانى تايبه‌ت به ژنان لابردووه.
ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره له وتوێژێكى رۆژنامه‌وانييدا ئاشكرايكردووه، خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران ده‌بينێت و ده‌يه‌وێت وه‌ك ئه‌كته‌رێك به بێ كۆتوبه‌ند كاربكات و ئه‌و مه‌رجانه‌ى ئێران له‌سه‌ر كاركردنى ژنان له بوارى هونه‌رى دايناوون، رهتياندهكاتهوه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئێرانييه، ره‌تيكرده‌وه، بترسێت له بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كانى، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانى ئينستگرام هه‌ڕه‌شه‌يان لێكردووه و به دژايه‌تيكردنى "كۆمارى ئيسلامى" ئێران تۆمه‌تباريان كردووه.
سه‌ده‌ف تاهريان، گوتيشى: "ئێران ناتوانێت له ده‌ره‌وه راوهدوومان بنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى له ناوخۆى وڵات‌دا ده‌يكرد و كارسازانى سينه‌ماى رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى ده‌كرده‌وه، بۆ نموونه ده‌رهێنه‌رێكى وه‌ك موحسن مه‌خمه‌ڵباف كه به تۆمه‌تى ده‌رهێنانى فيلمێك به بێ پرس، چه‌ندينجار رووبه‌ڕووى ده‌ستگيركردن بوويه‌وه".
له 22ى تشرينى يه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌رى 2015دا، كه‌ناڵى يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى فه‌رمى ئێران، په‌خشكردنى زنجيره‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى به ناوى "ئه‌مين" راگرت، به هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ده‌ف تاهريان تێيدا به‌شدارى كردبوو.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)