پەرلەمانتارێکی کورد: بەغدا رێگریی لە هێنانی چەك دەکات بۆ كوردستان
K24- بەغدا
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە بەرپرسانی بەغدا رێگریی لەو فڕۆكانە دەكەن كە چەك بۆ ھەرێمی كوردستان دەگوازنەوە.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له پەرلەمانی عێراق بە (کوردستان ٢٤)ی راگەیاند: "شەوی دووشەممە 23ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2015، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا رێگرییان له هاتنی فڕۆكه‌یه‌كی سوێدی کرد کە چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان دەگواستەوە".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "به‌رپرسانی به‌غدا به بیانووی جۆراوجۆر رێگریی له هاتنی ئه‌و فڕۆكانه ده‌كه‌ن كه چه‌كیان بۆ هه‌رێم پێیه".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئەوەشی خستەڕوو کە: "جگه له فڕۆكه سوێدییه‌كه، پێشتر رێگریی له هاتنی دوو فڕۆكه‌ی كه‌نه‌دیی و ئه‌ڵمانیی كراوه کە چەک و تەقەمەنیان بۆ هەرێمی کوردستان دەگواستەوە".