کردەوە هاوبەشەکان: هەموو فرۆکەکان لە عێراق دەبێ بپشکێنرێن

K24
فەرماندەیی کردەوە هاوبەشەکانی بەغدا رایگەیاند کە هەموو فرۆکە سەربازییەکان کە روو لە عێراق دەکەن ناچارن بنیشتنەوە و بپشکێنرێن.
کردەوە هاوبەشەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێ:
"هەموو فرۆکە سەربازییەکان کە روو لە عێراق دەکەن ناچارن بنیشتنەوە و بپشکێنرێن و فرۆکەکان لە لایەن پێنج لیژنەوە کە لە پێنج فرۆکەخانەی سەربازیی عێراقن دەپشکێنرێن".
کردەوە هاوبەشەکانی بەغدا ئاماژەش دەکات کە: "پشکنینی فرۆکەکان بەپێی نووسراوە فەرمییەکان دەپشکێنرێن کە باری فرۆکەکان و جۆری ئەو بارانەیان تێدا دیاری دەکرێ و لە ئەگەری بوونی هەر کاروانێکی نایاسایی دەستی بەسەردا دەگیرێ و رێوشوێنە یاساییەکانی لەبەرمابەر دەگیرێتەبەر".
ئەمە لە کاتێکدایە فرۆکە بیانییەکان کە بە رێگەی عێراق چەک و تەقەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان دەگوازنەوە تا ئێستا چەند جارێک لە لایەن دەسەڵاتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رێگرییان لێکراوە و چەند جارێک دەست بەسەر کاروانەکانیاندا گیراوە.