پێویستە ژنانی دووگیان وەرزش بكەن
K24
زۆر جار ژنانی دووگیان لە كاتی دووگیانییان وەرزش ناكەن و كەمتر جوڵە دەکەن، بەڵام لە نوێترین لێكۆڵینەوەی زانستیدا پسپۆڕان ئامۆژگاریی ژنانی دووگیان دەكەن وەرزش ئەنجامبدەن.
راكردنی و راھێنانی لە سەرخۆ سوود دەگەینێت بە تەندروستی ژنانی دووگیان، وەرزشی یۆگا زۆر گرنگە و ژنان لە بەرزبوونەوەی كێشی لە شیان دەپارێزێت.
وەرزش كردن یارمەتی ژنان دەدات بۆ ئەوەی ژنان منداڵەكەیان بەبێ نەشتەرگەریی لە دایك بێت و ژنان دەپارێزێ لە بەرزبونەوەی فشاری خوێنیان.