ئەردۆغان: ھەر فرۆكەیەك بی مۆڵەت ئاسمانی وڵاتەكەمان ببەزێنێت دەیکەینە ئامانج

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ھەر فرۆكەیەك بەبی مۆڵەت ئاسمانی وڵاتەكەمان ببەزێنێت، دەیکەینە ئامانج.

K24

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ھەر فرۆكەیەك بەبی مۆڵەت ئاسمانی وڵاتەكەمان ببەزێنێت، دەیکەینە ئامانج.

سەرۆك كۆماری توركیا لە میانی گوتارێكیدا کە لە شاری ئیستەنبوڵ پێشکەشی کرد گووتیشی:

"ھەر فڕۆكەیەك بەبی مۆڵەت ئاسمانی وڵاتەكەمان ببەزێنێت دەیخەینە خوارەوە". ئەردۆغان هاوکات ھێرشی كردە سەر بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا و بە ھۆكاری "كوشتنی 380 ھەزار كەسی" لە سووریا ناوبرد.

سەرۆكی توركیا ئاماژەشی کرد کە: "دژی بۆكۆ حەرام و داعشن كە بەناوی ئیسلامەوە تیرۆر دەكەن و موسوڵمانان دەكەنە ئامانج". و گووتی "ھیچ لای ئێمە تیرۆر لە لوبنان بێت یا فەرەنسا هیچ جیاواز نییە".

دوێنی سێشەممە توركیا فڕۆكەیەكی رووسیای لە نزیکی سنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریا خستە خوارەوە و رووداوەکە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیەوە هێنا.