ئه‌ڵمانيا له باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه بڕيارێكى نوێى ده‌ركرد

K24 – به‌رلين:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا ئورسولا فون دێر ليين، بڕيارێكى وڵاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه ئاشكرا كرد.
ئورسولا فون دێر ليين، سه‌باره‌ت به ناردنه ده‌ره‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى و مه‌شق و راهێنانكردن به هێزى پێشمه‌رگه رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه ژماره‌ى راهێنه‌رانى سه‌ربازى ئه‌ڵمانيا بۆ مه‌شقكردن به هێزى پێشمه‌رگه له 100 راهێنه‌ره‌وه زياد بكات بۆ 150 راهێنه‌ر.
سه‌باره‌ت به پاراستنى ئاسايشى ئه‌و نێرده‌يه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستى به‌ديهێنانى ئاشتيى ره‌وانه‌ى وڵاتى مالى ده‌كات، گوتى: "ئێمه ئاماده‌ين 650 سه‌رباز ره‌وانه‌ى مالى بكه‌ين".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌ڵمانيا ئاماده‌يه له رووى سه‌ربازييه‌وه كۆمه‌ك و هاوكارى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا له ناوچه‌كانى خۆرئاواى ئه‌فريقيا بكات".
ليژنه‌ى به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌ڵمانيا، به ئاماده‌بوونى وه‌زيرى به‌رگرى وڵاته‌كه‌يان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى بۆ تاوتوێكردنى پرسى ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ مالى ئه‌نجامدا و ئۆرسولا فون دێر ليين له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ئه‌و بڕياره‌ى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد.