سهعدى پيره: لهگهڵ گۆڕاندا ماڵى يهكدى پێدهزانين

K24- سلێمانی:
شوڕش حاجی، گووتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، شاندەكەی یەكێتی پێشنیازەكانیان لەگەڵ باسكردووین. ئێمەش لە نێوخۆماندا پێشنیازەكان تاوتوێ دەكەین.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانووستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، کە ئەمڕۆ لە سلێمانیی بەڕێوەچوو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكە باسمان لەوە كرد، ئەو لیژنە ھاوبەشانەی پێشتر ھەمان بوون بەردەوام بن لە كۆبوونەوە تا دەگەینە رێككەوتنێكی سیاسی لە نێوان یەكێتی و گۆڕاندا".
سەعدی پیرە گووتیشی: "لە زۆر رووەوە لە یەك نزیكین و مێژوویەكی ھاوبەشی دوور و درێژمان ھەیە، رەنگە پێویستمان بە چاوساغ نەبێت بۆ دۆزینەوەی ماڵی یەكتر، خۆمان پێيدەزانین".
ئەندامەکەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەشیکرد، "له كۆبوونهوهكهياندا ههردوولا باسی قەیرانەكانی عێراق، ھەرێم، ناوچەكە، كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، شەڕی داعش و دۆخی ئەمنیان کرد".
ههروهها گوتى: "بۆ كاری ھاوبەش لەسەر مەسەلەكان پێویستمان بە چارەسەركردنی بارودۆخی نێو ماڵی كوردییە لە ھەرێمی كوردستاندا".
لای خۆیەوە شوڕش حاجی، گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر قسەكانی سەعدی پیرە كردەوە و گوتی: "دەبێت رێگە چارە بۆ قەیرانەكان بدۆزینەوە".
ئاشکراشیکرد، "شاندەكەی یەكێتی پێشنیازەكانیان لەگەڵ باسكردوون. ئەوانیش لە ناوخۆیاندا و لەگەڵ "ھاوڕێیان چڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان"دا پێشنیازەكانی یەكێتيی تاوتوێدەكەن".