به وێنه.. سزا درا

K24 – قاهيره:
دادگاى كه‌تن له قاهيره، بڕياريدا مونا عراقى، ژنه بێژه‌رى كه‌ناڵێكى ته‌له‌ڤزيۆنى به شه‌ش مانگ به‌ندكردن سزا بدات.
دادگا تۆمه‌تى "سووكايه‌تيكردن و به‌كارهێنانى وشه‌ى ناشياو و جوێن"، ئه‌و سزايه‌ى به‌سه‌ر مونا عراقييدا سه‌پاند.
دادگا له به‌رامبه‌ر كه‌فاله‌تى بڕى هه‌زار جونه‌يهى ميسرى (نزيكه‌ى 125 دۆلارى ئه‌مريكايى)، بڕياره‌كه‌ى هه‌ڵپه‌ساردووه، تا ئه‌و كاته‌ى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه سزاكه په‌سند ده‌كات.
مونا، له سه‌ره‌تاى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2014دا له به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزيۆنى "قاهيره و خه‌ڵك" وێنه و گرته‌ى ڤيديۆيى ژماره‌يه‌ك كه‌سى پيشاندا، كه له گه‌رماوێكى گشتييدا تۆمارى كردبوون و رايگه‌ياند، ئه‌و كه‌سانه هاوڕه‌گه‌زباز بوونه و له وێنه‌كاندا 26 كه‌س ده‌ركه‌وتبوون، كه يه‌كێكيان خاوه‌نى گه‌رماوه‌كه بوو.
ئه‌و به‌رنامه‌يه كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆي‌دا هێنا و پۆليس ژماره‌يه‌ك كه‌سى به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگيركرد و به بێ ئه‌وه‌ى دۆسييه‌كه يه‌كلا بكرێته‌وه له دادگا، مونا له به‌رنامه‌كه‌يدا بابه‌ته‌كه‌ى په‌خش و بڵاوكرده‌وه.
داواكارى گشتيى ئه‌و كه‌سانه‌ى راپێچى دادگا كرد و سه‌ره‌نجام له 12ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردوودا، دادگا بێ تاوانى سه‌لماندن.
دواى ئه‌وه‌ى بێ تاوان ناسێندران، ئه‌و كه‌سانه سكاڵايان له‌سه‌ر مونا تۆمار كرد.
.jpg)
.jpg)
.jpg)