زه‌یدی دوورخرایەوە
K24- بەغدا:
گوتەبێژی فەرماندەيى ئۆپراسیۆنه ھاوبەشەكانی دیجلە، لابرانی فه‌ریق ركن عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی لە فەرماندەیی ھێزەكانی ئاشكرا كرد، ھەروەھا لە شوێنی ئەودا ناوی مه‌زهه‌ر عه‌زاوی راگەیاندرا.
بە گوێره‌ى زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا، زەیدی دەگوازرێتەوە بۆ فه‌رمانگه‌ی كاروباری جه‌نگاوه‌ران.
ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی دیجلە بە فەرمانی نوری مالكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق دامەزرابوو، بە پاساوى سپاردنی دۆسيه‌ی ئەمنی پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك بەو ھێزە، هه‌وڵيدا چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى شارى كه‌ركووك بكات، به‌ڵام سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌تيكرده‌وه رێگه بدات ئه‌و هێزه بچێته ناو شارى كه‌ركووكه‌وه.
لە كاتی دامەزراندنى ئه‌و فه‌رمانده‌ييه، عه‌بدولئه‌مير زەیدی وەك فەرماندەی ئۆپراسيۆنه‌كه چەندینجار لێدوانی دژ بە ھێزی پێشمەرگە و سەركردەكانی كورد دەدا. ھەوڵیشيده‌دا رێگری لە كار‌و ئەركی پێشمەرگە بكات.