رووسیا: گەورەترین ھێرش دەکەینە سەر داعش

بە گوێرەی ئاژانسە سەربازییەكانی رووسیا، سوپای رووسیا بە نیازە گەورەترین ھێرشی وێرانكەر لە دژی داعش لە سووریا ئەنجامبدات.

بە گوێرەی ئاژانسە سەربازییەكانی رووسیا، سوپای رووسیا بە نیازە گەورەترین ھێرشی وێرانكەر لە دژی داعش لە سووریا ئەنجامبدات.

چاوەڕوان دەکرێت بۆ جاری دووەم رووسیا گەورەترین ھێرشی وێرانكەر بكاتە سەر چەکدارانی داعش لە نێو خاكی سووریا، ئەم مەبەستەش رووسیا داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە گەشتی فڕۆكە خانەكانی ھەرێمی كوردستان رابگرێت.

بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە رووسیا بە نیازە جارێکی دیکە بە رێگەی كەشتییە جەنگاوەرەکانی لە دەریای قەزوینەوە داعش مووشەک باران بکات و چاوەڕوان دەکرێت ئەو مووشەکانە بە ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕن.

ئەمە لە کاتێکدایە رووسیا لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا ھێرشی زەمینی و ئاسمانیی لە دژی نەیارانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەستپێكردووە.