وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق: ئێران ده‌يه‌وێت پشێوى له سنوور درووستبكات
K24 – به‌غدا:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، رايگه‌ياند، به‌رپرسيارێتى ئه‌و پشێوييه‌ى له مه‌رزى زرباتييه‌ى سنوورى پارێزگاى واست درووستبووه، له ئه‌ستۆى ئێرانه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا هاتووه: "به ده‌يان هه‌زار گه‌شتيارى ئێرانى به بێ هيچ مامه‌ڵه‌يه‌كى پێشوه‌خته گه‌يشتوونه‌ته مه‌رزه‌كه و ويستوويانه بێنه عێراقه‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌و قه‌ره‌باڵغييه‌ش بووه‌ته هۆى درووستبوونى پشێوى و پاڵه‌په‌ستۆ له ناو گه‌شتياره‌كاندا و به‌و هۆيه‌وه زيانى ماددى زۆر به‌ر نووسينگه‌كانى مه‌رزه‌كه كه‌وتووه و ژماره‌يه‌كيش له پاسه‌وانه‌كانى سنوور بريندار بوونه".
وه‌زاره‌ت روونيشيكردووه‌ته‌وه، درووستكردنى ئه‌و قه‌ره‌باڵغييه به مه‌به‌ست بووه و لايه‌نى ئێرانى ويستوويه‌تى له‌و رێگه‌يه‌وه بڵێت ئێمه ناتوانيين كۆنترۆڵى ره‌وشه‌كه بكه‌ين و فشاريش له‌سه‌ر لايه‌نى عێراقى درووست بكات بۆ ئه‌وه‌ى به بێ به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى ده‌يان هه‌زار زياره‌تكارى شيعه بنێرێته عێراق.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتنيان هه‌يه و به بێ فيزا نابێت هيچ كه‌سێك نزيكى سنوور بكه‌وێته‌وه.
لايه‌نى عێراقى له به‌ياننامه‌كه‌يدا وێڕاى تۆمه‌تباركردنى ئێران، جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌ستكراوه ده‌بن بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌ر رێككارێكى پێويست به مه‌به‌ستى پاراستنى سنووره‌كانى وڵات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.