چۆنییەتی دەستنیشانکردنی باشترینه‌كانی جیهان

k24 ـ هه‌ولێر
باڵۆن دۆر ساڵانه خه‌ڵاتێكه تایبه‌ت به باشترینه‌كانی جیهان له تۆپی پێ ده‌درێت، خه‌ڵاته‌كانیش باشترین یاریزان و راهێنه‌ر به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه له خۆده‌گرێت، جیا له‌مهی‌ش ساڵانه فیفا خه‌ڵاتی خاوه‌ن جوانترین گۆڵ و باشترین پێكهاته و یاریی خاوێن بۆ تیپێكیش به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵات ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ی جێگای بایه‌خ و تێروانینه، بۆ هه‌وادارانی وه‌رزشی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن و به چ رێگایه‌ك ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێت و كێن ئه‌وانه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر باشترینه‌كان ده‌ده‌ن.
بالۆن دۆر بۆ باشترین یاریزانی جیهان له لایه‌ن فیفاوه به هه‌ماهه‌نگی رۆژنامه‌ی فرانس فۆتبۆلی رێكده‌خرێت و پێویستی به ده‌نگدانه، به‌ڵام هه‌موو كه‌سیك ناتوانێ ده‌نگ بدات.
كێن ئه‌وانه‌ی ده‌نگ بۆ باشترینه‌كان ده‌ده‌ن
كاپتی هه‌ڵبژارده‌كان و راهێنه‌رانی تۆپی پێ، هه‌روه‌ها ده‌نگی به‌شێك له رۆژنامه‌نووسانی ناوداری جیهانی، باشترینه‌كه یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
كه دواتر شاره‌زایانی تۆپی و پێی له فیفا و ئه‌ندامانی هه‌ڵسه‌نگاندن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كان ده‌توانن سێ ده‌نگ بده‌ن، له ده‌نگی یه‌كه‌م پێنج خاڵ ده‌درێت به‌و یاریزانه‌ی كه ئه‌وان هه‌ڵیان بژاردوه، ده‌نگی دووه‌میش دوو خاڵ و ده‌نگی سێیه‌میش یه‌ك خاڵه.
هه‌موو ئه‌م ده‌نگدانه له‌گه‌ل ده‌نگی راهێنه‌ران و رۆژنامه‌نووسان زۆرترین خاڵ كۆده‌كاته‌وه و ریژه‌ی ده‌نگدانه‌كه روون ده‌بیته‌وه، ئه‌و كاته باشترین یاریزان له جیهان ده‌بیته خاوه‌نی باڵۆن دۆر.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر له‌م مه‌راسیمه‌ی فیفادا باشترین راهێنه‌ریش ده‌ست نیشان ده‌كرێن و خاوه‌نی جوانترین گۆڵیش خه‌ڵاتێكی تایبه‌ت وه‌رده‌گرێ.
خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م ساڵیش، له 11/1/2016 ده‌بێت و ده‌درێت به‌و یاریزانه‌ی خاوه‌ن زۆرترین ده‌نگه، به‌ربژێره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌مساڵیش تا ئیستا مێسی و نێیمار و رۆناڵدۆن.