مێسی خه‌ڵاته‌كه‌ی پیشكه‌شی كه‌سێكی نزیكی كرد
.jpg)
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
مێسی گۆڵکاری ئارجانتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، دوای دەست نیشانکردنی بە باشترین یاریزانی لالیگای وەرزی رابردوو، خەڵاتەکەی پێشکەش بە نزیکترین کەسی دەکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا كه له ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا بڵاو كرایه‌وه، لیۆنێل مێسی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه بەوەی توانیویه‌تی نازناوێکی تر بەدەست بێنێ و ده‌شڵێت: "ئەو خەلاتە پێشکەش بە نزیکترین کەسم واتە تیاگۆی کورم دەکەم، ھیوادارم لە داھاتوودا ئەویش ئەم ناسناوانە بەدەست بێنێت.
لە مەراسیمی دەست نیشانکردنی باشترینەکانی وەرزی رابردووی لالیگا، میسی توانی دوو نازناوی باشترین یاریزان و باشترین ھێرشبەر بەدەست بێنێت.