عه‌بادى و شيعه‌كان داوايه‌كى ئه‌مريكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه
K24 - به‌غدا:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى پێويستى به سووپاى بێگانه نييه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى عه‌بادى دواى ئه‌وه دێت، كه ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هێزى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
عه‌بادى له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌وه‌شى گوتووه: "پێويستمان به هێزى سه‌ربازى بيانى نييه بۆ شه‌ڕكردن له دژى داعش".
دوێنێ له‌به‌رده‌م كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌يدا، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر رايگه‌ياند، ئه‌مريكا 20 هه‌زار سه‌ربازى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
هه‌روه‌ها گوتى: "زياتر له 50 سه‌ربازى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كات بۆ شه‌ڕكردن له دژى داعش".
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مريكا، به مه‌رجى ئه‌وه‌ى ناوى بڵاونه‌كرێته‌وه، رايگه‌ياندووه، ئه‌و هێزانه ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێن.
عه‌بادى، له به‌ياننامه‌كه‌يدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، "هه‌ر هێزێكى ئه‌منيى و سه‌ربازى تايبه‌ت و نا تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق بكرێت، پێويسته سه‌ره‌تا به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراق بێته ناو وڵاته‌وه و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بكرێت و رێزى سه‌روه‌رى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق بگيرێت".
عه‌بادى زياتر له ماوه‌ى ساڵێكه به پشتيوانى ئێران و ئه‌مريكا توانيويه‌تى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى عێراق وه‌ربگرێت و له شه‌ڕى داعشدا به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى پشت به ميليشيا شيعه‌كان ده‌به‌ستێت، كه له لايه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتيده‌كرێن.
ئه‌و ميليشيا شيعانه بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزى ئه‌مريكايى له عێراقدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژى كه‌تيبه‌كانى "حزبوڵڵا"، جه‌عفه‌ر حوسێنى، رايگه‌ياند، ئێمه شه‌ڕى هه‌ر هێزێكى ئه‌مريكايى ده‌كه‌ين، كه به هه‌ر پاساوێكه‌وه بێت بيه‌وێت بێته ناو عێراق.
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ر هێزێكى ئه‌مريكايى له عێراقدا هه‌بێت، دژايه‌تى ده‌كه‌ين و ده‌يكه‌ينه ئامانجى سه‌ربازى خۆمان".
هه‌ريه‌ك له رێكخراوى به‌درى لايه‌نگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ميليشياى "عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق"، ره‌تيانكردووه‌ته‌وه رێگه بده‌ن هێزى ئه‌مريكايى بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
سووپاى ئه‌مريكا له ئازارى 2003ه‌وه تا كۆتايى سالى 2011 له عێراقدا بوون و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى ستراتيژى نێوان عێراق و ئه‌مريكا هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته عێراقييان به‌جێهێشت.
دواى ئه‌وه‌ى رووسيا به‌شدارى له شه‌ڕى سووريادا كرد و ژوورێكى هه‌واڵگرى له به‌غدا كرده‌وه، مه‌ترسييه‌كانى ئه‌مريكا بۆ له‌ده‌ستدانى هه‌ژموونى له عێراق زياتر بوون.
يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مريكا داوايانكرد، ژماره‌ى هێزه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق زياد بكرێن بۆ 10 هه‌زار سه‌رباز.
له ئێستادا 3 هه‌زار و 500 سه‌ربازى ئه‌مريكايى به مه‌به‌ستى راوێژكردن و هاوكاريكردنى هێزه ئه‌منييه‌كان له عێراقدان.
له ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، يه‌كێك له راوێژكارانى سه‌ربازى ئه‌مريكا له كاتێكدا هاوكارى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كرد له رزگاركردنى ديله‌كان له پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازييدا له حه‌ويجه، كوژرا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.