به‌غداديى و پۆتين له پاڵيوراوانى كه‌سايه‌تى ساڵى "تايم"ن
K24 – واشنتن:
گۆڤارى تايمى ئه‌مريكا، ناوى ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى بۆ دياركردنى كه‌سايه‌تى ساڵى 2015 ده‌ستنيشانكردووه و هه‌ريه‌ك له خه‌ليفه‌ى داعش و سه‌رۆكى ئێران و رووسيا و كانديدێكى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكايى تێدايه.
ماڵپه‌ڕى سه‌ره‌كى گۆڤاره‌كه، له ئينته‌رنێت له شێوه‌ى راپرسييدا ليسته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌كارهێنه‌رانى ئينته‌رنێت ده‌توانن ده‌نگييان له‌سه‌ر بدرێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه، به‌م شێوه‌يه وه‌سفى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعشى كردووه و نووسيويه‌تى: "رێبه‌رى داعشه و شوێنكه‌وتووانى له ململانێكه‌دا به خه‌ليفه‌ى ده‌سه‌ڵاتێك ناوى ده‌به‌ن كه له عێراق و سووريادا هه‌يه و له وڵاتانى ديكه‌ى وه‌ك تونس و فه‌ره‌نسا كرده‌وه‌ى چه‌كدارييان ئه‌نجامداوه".
سه‌باره‌ت به ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا، نووسيويه‌تى: "سه‌رۆكى رووسيا كه ئاڵنگارى هه‌ڕه‌شه‌كانى سزادانى رووسيا له لايه‌ن وڵاتانى خۆرئاوا بوويه‌وه و به هۆى چالاكى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له ئۆكرانيادا. رۆڵێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه به‌ڵام هه‌ستيار و مه‌ترسيدارى له شه‌ڕى دژ به داعش هه‌يه".
له باره‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى، تايم نووسيويه‌تى: "سه‌رۆكى ئێران هه‌وڵيدا، وڵاته‌كه‌ى له حاڵه‌تى دابڕان ده‌ربهێنێت و چاكسازى ئابوورى بكات له رێگه‌ى نه‌هێشتنى سزاكانى سه‌ر ئێران به هۆى رێككه‌وتنى ناووكى وڵاته‌كه‌يه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك".
گۆڤارى تايم، له باره‌ى دۆناڵد ترامپ، كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا نووسيويه‌تى: "گوتاره‌كانى وايانكردووه، جه‌ماوه‌رى زۆرتر له ده‌ورى كۆببنه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تى زۆرترى بۆ ره‌خساندووه تاوه‌كو چانسى زياترى بردنه‌وه‌ى هه‌بێت".