رۆژنامەیەکی ئێران سعودییە بە باوکی تەکفیرییەکان ناودەبات

"ھەوڵێكی ریاز و ئەنقەرەیە بەرامبەر بەرەی رووسیا و ئێران و سووریا"
kurdistan24.net

K24- هەولێر/ ژیوار رەسوولیی

(باوكی تەكفیرییەكان ھاوپەیمانیی دژی تیرۆری پێكھێنا) ئەمە ناونیشانی سەروتاری ئەمرۆی رۆژنامەی كەیھانی ئێرانە، كە بە یەكەم كاردانەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بەو ھاوپەیمانییەکەی سعودییە لە دژی تیرۆر دادەنرێ.

رۆژنامەی كەیھانی سەر بە باڵی پارێزگارانی ئێران نووسیویەتی: ئەو ھاوپەیمانییەی کە سعودییە بۆ دژایەتیكردنی تیرۆر دروستی كردووە ھەوڵێكی ریاز و ئەنقەرەیە بەرامبەر بەرەی رووسیا و ئێران و سووریا. و رۆژنامەکە سعودییە بە باوکی تەکفیرییەکان ناودەبات.

ئەو رۆژنامە كە بە نزیك لە رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران دەناسرێ، ھێرش دەكاتە سەر توركیا و سعودییە و بە پشتیوانیكەری داعشیان ناو دەبات.

 

سعودییە پێشتر رایگەیاند کە لەگەڵ 34 وڵاتی دیكە هاوپەیمانێتییەکیان دروست کردووە و بڕیارە لە پایتەختی سعودییەوە هاوپەیمانێتییەکە ئاراستە بكرێت.