ئه‌و یاریزانه بناسه كه له مێسی و كریستیانۆ باشتره

K24 ـ ژووری هه‌واڵ
خۆرخی سامپاولی ڕاهێنه‌ری پیشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی چیللی ناوی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه پێی سه‌رسامه و ده‌شلێت له كریستیانۆ و مێسی ـیش باشتره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری four fourt wo بڵاو كرایه‌وه، خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی چیللی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌ندریس ئینیێستا له مێسی و كریستیانۆ به‌هێزتره.
سامپاولی كه جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌ڵبژارده‌ی چیللی برده‌وه ده‌ڵێت: "زه‌حمه‌ته جارێكی دیكه یاریزانی هاوشێوه‌ی ئینیێستا دووباره بێته‌وه، ئه‌و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بێوێنه‌ن، به‌تایبه‌تی له ڕووی ڕوانینی بۆ یاریگا و خوێندنه‌وه‌ی تیپی به‌رانبه‌ر یاریزانێكی به‌هره‌مه‌نده.
سامپاولی ده‌شلێت: "راسته ئێستا 3 یاریزانه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا (مێسی، سوارێز و نێیمار) ئاستێكی به‌رز پێشكه‌یش ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیش له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام له دواوه‌ی ئه‌و 3 یاریزانه باشترین كۆمه‌كیان ده‌كات ئه‌ویش (ئینیێستا)ـیه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌ویش باشترین یاریزانی جیهانیشه.
سامپاولی به ڕه‌سه‌ن ئه‌رژه‌نتینییه كه ته‌مه‌نی 55 ساڵه توانی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكای 2015 بۆ یه‌كه‌مینجار له میژوودا بۆ وڵاتی چیللی بباته‌وه، كاتێك له یاریی كۆتاییدا له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی برده‌وه، ئه‌و ڕاهێنه‌ر له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی گه‌یانده لوتكه و جیهانی سه‌رسام كرد و ئێستایش هاوشان له‌گه‌ڵ لویس ئێنریكی و پیپ گواردیۆلا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری 2015 به‌ربژێرێكی به‌هێزه.