عێراق و چین په‌یوه‌ندییه‌كانییان به‌هێزتر ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی چین رایگه‌یاند ئه‌وان پێیان وایه عێراق وڵاتێكی شایسته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵیدا به‌هێزو پته‌وتر بكه‌ین.
ئاژانسی هه‌واڵی "شینخوا"ی چینی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شی جین بینگ، سه‌رۆكی چین رایگه‌یاند، عێراق وڵاتێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رز ده‌نرخێنن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له باره‌ی په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له داهاتوودا، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوده‌كرێته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی ئێستا له وڵاتی چینه و بڕیاریشه رۆژی چوارشه‌ممه 23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی بهێنێت.