ئه‌ردۆغان له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌گرێكی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی داوای له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كرد، رێگای پێبدات له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی وێنه‌ی بگرێت، ئه‌ردۆگان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی ئه‌و وێنه‌گره‌دا.
هه‌رچه‌نده ئارا گولێر، هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گر، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی "جمهوریه‌ت" ره‌خنه‌ی لێگرا له به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كه‌ی، به‌ڵام گولێر گوێی به‌و ره‌خنانه نه‌دا و گوتی: "من ئه‌و جۆره رۆژنامانه ناخوێنمه‌وه و ئاماده‌ش نیم گوێ به‌و قسانه بده‌م".