به شێوازێكی جیاواز په‌نابه‌ران دڵخۆش ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سلۆڤۆینیا، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دڵخۆشكردنی په‌نابه‌رانی سووریا له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌یان، ته‌لبه‌ندی سه‌ر سنووره‌كان وه‌ك تۆڕی تۆپی باله به‌كارده‌هێنن و یاری باله له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا ده‌كه‌ن.
سلۆڤینیا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا، بۆ به‌رگرتن له لێشاوی په‌نابه‌ران، سنووری وڵاته‌كه‌ی ته‌لبه‌ندكرد، له‌كاتێكدا لێشاوێكی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران رووی له ئه‌وروپا كردبوو.
ماڵپه‌ری "میترۆ"ی به‌ریتانی، چه‌ند وێنه‌یه‌كی پاڵه‌وانه وه‌رزشییه‌كانی كرواتیا و سلۆڤينیا و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و دوو وڵاته بڵاوكرده‌وه، كه سه‌رقاڵی یاری باله‌ن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران و ته‌لدڕكه‌كان وه‌ك تۆڕێك له‌نێوانییان به‌كارده‌هێنن.
نينا كامبه‌ر, به‌ڕێوه‌به‌ری پاولای رۆشنبیری كرواتیا بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه گوتی: "دانانی ئه‌و ته‌لدڕكانه له‌سه‌ر سنووری ئه‌وروپا ریسوا ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگری له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و لێبورده‌یی ده‌كات، ئامانجمان له‌و جۆره چالاكییانه ئه‌وه‌یه بیسه‌لمێنین ده‌توانین به هاوكاری و داهێنان سه‌رجه‌م ململانێكان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".