بارزانی بە بۆنەی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام په‌یامێكی پیرۆزبایی رادەگەیینێت
K24
به‌بۆنه‌ی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحەمەد (سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) مەسعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند.
لە پەیامی سەرۆكی ھەرێمدا ھاتووە: " هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێکی تر بۆ چەسپاندنی هه‌موو واتا روحییه به‌رزه‌کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له دادوه‌ری و لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتری خۆشویستن و رێز له یه‌کتری گرتن."
ھەر لە پەیامەكەی بارزاندیدا ھاتووە: ” ئومێد دەکەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکە بکاتەوە و کۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیرکاری بێت و وڵاتەکەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت “.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌بۆنه‌ی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا (درودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێکی تر بۆ چەسپاندنی هه‌موو واتا روحییه به‌رزه‌کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له دادوه‌ری و لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتری خۆشویستن و رێز له یه‌کتری گرتن، ڕیسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە کە بە ناوی ئایین دڕندەترین ڕەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و هەوڵی تێکدانی بنەما پیرۆزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدەن.
ئومێد دەکەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکە بکاتەوە و کۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیرکاری بێت و وڵاتەکەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت.
والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1437ی کۆچی
22ی کانوونی یەکەمی 2015ی زاینیی