"ئەگەر ھەتە داینێ و ئەگەر نیتە ھەڵگرە"
K24 – بۆكان:
ژمارهيهك له چالاكان و هونهرمهندانى بۆكان، بۆ هاوكاريكردنى نهداران، پڕۆژهيهكى جياوازيان ههيه.
بهشدارانى پڕۆژهكه دروشمی "ئەگەر ھەتە داینێ و ئەگەر نیتە ھەڵگرە" دوێنی 22ی كانوونی یەكەم/ دیسهمبەرى 2015، پڕۆژهكهيان به سازكردنى "دیواری میھرەبانی" سازكرد.
ئهو ديواره بۆ هاوكاريكردنى ههژاران سازكراوه و دەكەوێتە وێستگەی رۆژنامە فرۆشی شەقامی سەرەكی، ھاووڵاتیان دەتوانن جلوبەرگی زیادەی خۆیانی پێدا ھەڵبواسن، ئەو كەسانەش كە ھەژارن و توانای كڕینی جلوبەرگیان نییە، بەبێ ئەوە ھەست بەشەرم بكەن، ئەوەی پێویستیانە ھەڵیدەگرن.
ئەمساڵ لە زۆربەی شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان پلەی گەرمی بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە، ھاووڵاتیان پێویستیان بە جلوبەرگی گەرمی زستانی ھەیە، ئەو ھەنگاوە خێرخوازییە یارمەتی ھاووڵاتیە ھەژارەكان دهدات، بۆ ئەوەی بێ ھەستكردن بە شەرم جلوبەرگی پێویستی خۆیان دابینبكەن.