"هه‌وڵێكی دیكه‌ی تیرۆریستی" له فه‌ڕه‌نسا پووچه‌ڵكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند دوای ھێرشەكانی پاریس سنوورەكانمان توندتر كردووە .
بێرنارد كازینۆڤ وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، ھەفتەی رابردوودا ھێزە ئەمنییەكانی فەرەنسا دوو كه‌سییان ده‌ستگیركرد، كه به‌نیازبوون په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته بده‌ن و هێرشه‌كه‌یان پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
كازینۆڤ ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای په‌لامار و ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس، سنووره‌كانی فه‌ڕه‌نسایان توندتر كردووه و داواكاری زیاتر له 3 هه‌زار كه‌سیان ره‌تكردووه‌ته‌وه و رێگایان پێنه‌داون بچنه ناو ئه‌و وڵاته.
لە دوای په‌لامار و هێرشه‌كانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا كە زیاتر لە 130 كەس كوژران، حكوومەتی ئەو وڵاتە باری نائاسایی راگەیاند و چاودێری سه‌ر سنووەركانیشی تووندتر كردووە.