به‌ ڤیدیۆ.. منداڵێك داواى راگرتنى شه‌ڕ ده‌كات

رەوشی خراپ و ئاڵۆزییەكانی باكووری كوردستان منداڵاكانیشی ھێنایە دەنگ
kurdistan24.net

K24 – باكوورى كوردستان:

رەوشی خراپ و ئاڵۆزییەكانی باكووری كوردستان نەك تەنھا سیاسەتمەدار و گەورەكان بەڵكو منداڵاكانیشی ھێنایە دەنگ.

لە كاتێكدا  كۆڵانەكانی باكووری كوردستان شەڕو ئاڵۆزی بەخۆیەوە دەبینێت, منداڵانی ئه‌و ناوچانه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی توندوتیژییه‌كان و بێبەشبوونە لە یاركردن لە كۆلانەكانی شارەكانیان.

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، منداڵێكی 3 ساڵان لە ناوچەی جزیرەی باكووری كوردستان ده‌ڵێت، من‌ شه‌ڕو ئاڵۆزیم ناوێت بەڵكو دەمەوێت بچمە‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و لە كۆڵانەكان یاریبكەم.