باوكى ئالان كوردى په‌یامێك ئاراسته‌ی وڵاتان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له كه‌ناڵه به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا، باوكی ئالان كوردی، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ و كریسمسه‌وه، په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌ریتانیا ده‌كات.
عه‌بدوڵڵا كوردی، باوكی ئالان، كه مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمه‌به‌ری ئه‌مساڵ، به هۆی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ برا و دایكی خنكان، داوای له وڵاتان كرد، سنووره‌كانیان به رووی په‌نابه‌رانی سووریادا واڵا بكه‌ن.
كوردی، له په‌یامه‌كه‌یدا، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری، كه‌ناڵی چواری به‌ریتانی په‌خشیكرد و رۆژنامه‌گه‌ی ته‌له‌گراف بڵاویكرده‌وه، داوا ده‌كات وڵاتانی جیهان دڵه‌كانییان بۆ په‌نابه‌ران بكه‌نه‌وه.
وێنه‌ی ئالان كوردی، به خنكاوی له كه‌نار ده‌ریا، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و چالاكوانان به چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر، هاوخه‌می خۆیان و په‌یامی تووڕه‌ییان بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان نارد.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا، عه‌بدوڵڵا كوردی هیوای خواست به هاتنی ساڵی داهاتوو كۆتایی به شه‌ڕی سووریا بێت و ئاشتی سه‌رتاپای جیهان دابپۆشێت.