سۆماڵ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى قه‌ده‌غه‌كرد
K24 – سۆماڵ:
حكومه‌تى سۆماڵ هه‌موو جۆره ئاهه‌نگێكى به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى زاينييه‌وه قه‌ده‌غه‌كرد و رايگه‌ياند، "له ئيسلام‌دا شتێك له‌و باره‌يه‌وه نييه".
به‌ڕێوبه‌رى گشتيى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى سۆماڵ، محه‌ممه‌د خه‌يرۆ، رايگه‌ياند، ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ ته‌نيا بۆ كريستيانه‌كان، ئه‌و پرسه په‌يوه‌ندى به بيروباوه‌ڕه‌وه هه‌يه و ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ و پشووه‌كانى هيچ په‌يوه‌ندييه‌كيان به ئيسلامه‌وه نييه".
گوتيشى: "وه‌زاره‌ته‌كه‌ى پۆليس و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه رێگرى بكه‌ن له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ر جۆره ئاهه‌نگێك به‌و بۆنه‌يه‌وه".
له 2011شدا كاتێك بزوتنه‌وه‌ى گه‌نجانى ئيسلامى ده‌ستيان به‌سه‌ر مه‌قاديشۆى پايته‌ختدا گرت، هه‌مان بڕياريان ده‌ركردبوو.
سۆماڵ هه‌رچه‌نده وڵاتێكى موسڵمان نشينه، به‌ڵام به هه‌زاران سه‌ربازى يه‌كێتى ئه‌فريقيا بۆ پاراستنى ئاشتيى له‌و وڵاته جێگيربوون.
به تايبه‌تى هێزى وڵاتانى زۆرينه كريستيانى وه‌ك بۆرۆندى و ئۆگه‌ندا و كينيا.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه گوته‌بێژى سه‌رۆكى شاره‌وانى مه‌قاديشۆ، عه‌بدولفه‌تاح حه‌له‌نيى، رايگه‌ياندووه، له‌به‌ر دوو هۆكار ئاهه‌نگ قه‌ده‌غه‌كراوه، يه‌كه‌ميان، هه‌موو سۆماڵيه‌كان موسڵمانن و كريستيانيان تێدا نييه، دووه‌م، به هۆى لايه‌نى ئه‌منييه‌وه و ئه‌گه‌رى درووستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر گيانى هاووڵاتيان.