ئه‌لحه‌يات: ديپلۆماسييه‌تى بارزانى روانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پرسى كورد گۆڕيوه
K24 – له‌نده‌ن:
په‌یوه‌ندیيه‌كانی نێوان توركیا و عێراق مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه، بارودۆخی نوێی نێوده‌وڵه‌تی و دابه‌شبوونه تائیفیه‌كانی ناوخۆی عێراق، به‌تایبه‌تی پشتگیریكردنی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه له‌لایه‌ن توركیا، په‌یوه‌ندیيه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدای به‌ره‌و خه‌راپی ئاراسته‌كردووه.
دوایین گرژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌وكاته سه‌رنجی میدیاكانی راكێشا كاتێك هێزێكی سه‌ربازی توركیا بۆ باكووری شاری مووسڵ نێردرا و ناڕه‌زایی حكومه‌تی عێراقی لێكه‌وته‌وه.
له‌م نێوه‌نده، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بووه‌ته ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه‌ی نه‌توانرێت فه‌رامۆش بكرێت.
له په‌یوه‌ندیيه هه‌رێمایه‌تیيه‌كاندا، به‌تایبه‌تی پشتگیری ئاشكرا‌و پێشوازیيه فه‌رمیيه‌كانی وڵاته زلهێزه‌كان له‌كاتی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانی ئه‌مه به روونی ده‌بینرێت.
به‌ڕای چاودێران پێگه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ك و كه‌سایه‌تی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌كیدیكه‌وه له په‌یوه‌ندیيه نێوده‌وڵه‌تيیه‌كاندا واقيعحاڵێكی هێناوه‌ته پێشه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت رۆڵی هه‌بێت له دروستبوونی بڕیاره سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
هه‌روه‌ك ده‌بینین به‌هۆی جه‌نگی دژی داعش له عێراق، هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی گرنگ و سه‌ربه‌خۆ سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.هه‌ولێریان كردووه‌ته بنكه‌ی پشتگری هێزی نێوده‌وڵه‌تی و به‌وه‌ش هه‌ولێر بووه‌ته چه‌قی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر له‌هه‌ولێره‌وه پشتگیریيه به‌رده‌وامه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا راده‌گه‌یه‌ندرێت.
رافد جبوری له رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌یاتى چاپى له‌نده‌ن، له راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێستا له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی به‌رز سه‌یرده‌كرێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیا به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه و پێی وایه ته‌نیا ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیا گرفتی سه‌ره‌كی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌رێمی كوردستانه كه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی كاریگه‌ر رۆڵی هه‌یه له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێم ده‌توانێت مه‌ترسی درووستبكات له‌سه‌ر به‌غدا و له‌هه‌مانكاتدا هه‌رێم له‌توانایدا هه‌یه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاره ستراتیژیيه‌كانی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك توركیا.
جبوری سه‌باره‌ت به دوایین سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانی بۆ توركیا پێی وایه سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ توركیا و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو و دانانی ئاڵای كوردستان له پشت بارزانیه‌وه، پێشهاتێكه گۆڕینی روانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیيه بۆ سه‌ركورد له قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی ئاراسته‌كردنی نوێی سیاسه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌توركیا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاته.
پاشان جبوری دێته سه‌رباسی ئه‌و جه‌مسه‌ربه‌ندیيه‌ی له‌نێوان وڵاتانی جیهان درووستبووه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێی وایه توركیا سیاسه‌تێكی روونی هه‌یه له پشتگیری هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌ب، به‌پێچه‌وانه‌وه عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، هه‌ڵوێستی راڕای هه‌یه.
له‌باره‌ى دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، رافد جبوری پێی وایه دواجار به‌ره‌ی وڵاتانی سوننه مه‌زهه‌ب كه توركیا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه، به‌ره‌يه‌كى سه‌ركه‌وتووه.
جبوری روونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌ی عێراق به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كان له هێڵی په‌یوه‌ندی توركیا و ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ده‌گرێت.
بێگومان هه‌رێمی كوردستانیش له هێڵی ستراتیژی و به‌هێزی توركیا و ئه‌مریكادا، به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چ وه‌ك قه‌واره‌ی جوگرافی، چ وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی رانه‌گه‌یه‌ندراو په‌یوه‌ندیيه‌كی به‌هێز و پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه.