نوێنەرایەتی لوبنان لە ھەولێر دەكرێتەوە

ھەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی لوبنان لە عێراق رایگەیاند، نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لە ھەرێمی كوردستان دەكرێته‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

ھەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی لوبنان لە عێراق رایگەیاند، نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لە ھەرێمی كوردستان دەكرێته‌وه‌.

هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی لوبنان لە عێراق، وەلید ئەلغوسەینی، رایگەیاند، "لە ماوەیەكی نزیكدا نوێنەرایەتی لوبنان لە ھەولێر دەكەنەوە، بۆئەوەی لە داھاتوودا بكرێت بە كونسوڵخانه‌ی لوبنان لە هەرێمی كوردستاندا".

وەلید ئەلغوسەینی، لە میانی كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانی، رايگه‌ياند، نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا، باسیان لە پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و لوبنان كرد و ھەڵسوڕینەری باڵیۆزخانەی لوبنان لە عێراق، ئەوەشی خستووتەڕوو كە پێشمەرگە رۆڵی گرنگی ھەیە لە رووبەڕووبوونەی رێكخراوی داعش و لە جیاتی هەموو مرۆڤایەتی شەڕی چەكدارانی داعش دەكات.

لەو دیدارەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردەوە پێشمەرگە بێ جیاوازی بەرگری لە پێكھاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكات و كار بۆ پتەوكردنی ئەو پێكەوە ژیانە دەكەن كە لە كوردستاندا ھەیە، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.