ڤيديۆ.. ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی منداڵانى سعوودیه‌ دەكەوێتەوە

بەھۆی ئاگر كەوتنەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ 25كەس گیانیان لە دەستدا.
kurdistan24.net

K24 – سعووديه‌:

بەھۆی ئاگر كەوتنەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ 25كەس گیانیان لە دەستدا.

كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌، بڵاويانكرده‌وه‌، شه‌وى رابردوو، لە شارى جازانى باشووری سعوودیه‌ ئاگر لە نەخۆشخانەی شاره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و بەو ھۆیەوە 25 كەس گیانیان لە دەست داوە 100كەسى ديكه‌ برینداربوونە.

بەرپرسانی سعووديه‌، ریانگەیاندووە، ئاگرەكە لە بەشی یەكەی چاودێری منداڵان كەوتووه‌تەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ھۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە نەزانراوە.

ھەروەھا ئاماژەیان بەوەشداوە كەوا بریندرەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی ديكه‌.