شرنا‌خ.. 24ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا
K24 – شرنا‌خ:
پارتی دیموكراتی گەلان "ھەدەپە" رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی شاری جزیری باكووری كورستان 24ھاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە.
لە شاری جزیری سەر بە پارێزگای شرناخی باكووری كوردستان، دوێنێ شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە" و ھێزە سەربازییەكانی توركیا روویدا.
به گوێره‌ى ئەو زانیاریانەی ھەدەپە بڵاوی كردونەتەوە لە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی جزیر24ھاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ھێزە سەربازییەكانی توركیا بینایەكیان لە شرنا‌خ كردووتە ئامانج كە ژماره‌يه‌ك لايه‌نگرى پارتى كرێكارانى كوردستانى تێدا بووه، بەو ھۆیەوە ژمارەیەك له لايه‌نگرانى ئه‌و پارته، كه ده‌وترێت چه‌كيان پێبووه و به‌ره‌نگارى هێزه ئه‌منييه‌كان بوونه‌ته‌وه، گیانیان لە دەستداوە، بەڵام له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه هيچ زانيارييه‌كيان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
سوپای توركیا رایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانیان لە ماوەی ھەفتەیەكدا لە شرنا‌خ 160چالاكى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان، كه سوپاى ئه‌و وڵاته به چه‌كداريان ناوده‌بات، گیانیان لە دەستداوە، بەڵام تا ئێستا ئەوە لە لایەن پەكەكەوه پشتڕاست نەكراوەتەوە.