فەرەنسا رێككارێكى نوێ دژى تيرۆر ده‌گرێته‌به‌ر

وەك كاردانەوەیەك لە دوای رووداوەكانی پاریس فەرەنسا گۆڕانكاری لە دەستووری وڵاتەكەیەدا دەكات.

K24 – پاريس:

وەك كاردانەوەیەك لە دوای رووداوەكانی پاریس فەرەنسا گۆڕانكاری لە دەستووری وڵاتەكەیەدا دەكات.

مانوێڵ ڤالس سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند، فەرەنسا گۆڕانكاری لە دەستوور دەكات و گوتيشى: "دەمانەوێ لە رێگەى دەستوور باری نائاسايی بچەسپێنین و رەگەزنامە لە كەسە توندڕەوەكان وەربگرینەوە".

ڤالیس راشیگەیاندووە، ئەو كەسانەی دژی پێكەوە ژیان و دەیانەوێت بیری تووندڕەوی بڵاو بكەنەوە ئێمە رەگەز نامەیان لێ وەردەگرینەوە.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە ھەر كەسێك تیرۆری بەسەردا ساغبێتەوە ئەوە رەگەزنامەی فەرەنسايی لە دەستدەدات.

لەدوای كردەوە چەكدرای وتەقینەوەكانی 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، لە پاریس كە ژمارەیەكی زۆر ھاووڵاتی فەرنسايی گيانيان له‌ده‌ستدا و برینداربوون، داعش كردەوەكەی خستە ئەستۆی خۆی حكوومەتی فەرەنسا باری نائاسای راگەیاند و رێوشوێنی ئەمنی توندیشی گرتە بەر.