به‌ڵگه‌ی چوونی مێسی بۆ مانچسته‌ر سیتی ئاشكرا بوو

k24 ـ ژووری هه‌واڵ
یه‌كێك له یاریزانه هاونیشتیمانه‌كانی مێسی له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاشكرای كرد كه مێسی یانه‌ی بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مان سیتی ـیه‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 24 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ویلی كابالێریۆ گۆڵپارێزی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاشكرای كردووه كه هاتنی مێسی بۆ یانه‌ی مان سیتی ته‌نیا پڕۆپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندنه‌كان نییه و راستییه‌كی زۆری تێدایه، ده‌شڵێت: "مێسی خواستێكی زۆر بۆ یانه‌ی مان سیتی هه‌یه و یانه‌كه‌ش به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌و یاریزانه ڕازییه و به‌دڵنییاییه‌وه ڕۆژێك دا دێت ئه‌و یاریزانه درێسی به‌رگشینه‌كانی مانچسته‌ر ده‌پۆشێت.
كابالێرۆ ده‌شڵێت: "یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی ئابووری به‌هێزه و توانای كڕینی به نرخترین یاریزانی جیهانی هه‌یه، له داهاتوویش ده‌یبینن كه ده‌توانێت هه‌موو شتێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان بكات."
ئه‌و گۆڵپارێزه گوتیشی: كڕینی مێسی ئه‌وه‌نده به مه‌حاڵ نابینم، بوونی ئه‌گوێرۆش له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی كه هاوڕێیه‌كی نزیكی مێسی ـییه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و یاریزانه له جێهێشتنی بارسێلۆنا و په‌یوه‌ندیكردنی لیۆ به مان سیتی نزیك ده‌كاته‌وه."
كابالێرۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ هاوینی رابردوو له یانه‌ی مه‌له‌گه‌ی ئیسپانیاوه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی گواسترایه‌وه، له زۆربه‌ی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یش وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌ك بینراوه.