مێسی له‌به‌رخاتری یاریزانێكی به‌رازیلی درێسی ژماره 10ـی پۆشیوه

k24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینییه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنییدا نهێنی پۆشینی درێسی ژماره 10ـی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند له‌به‌ر خاتری یاریزانێكی به‌رازیلی ئه‌و ژماره‌یه‌ی پۆشیوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 24 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، لیۆنێل مێسی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی بارسێلۆنا ئاشكرای كرد كه رۆناڵدینهۆ به‌ر له‌وه‌ی یانه‌ی بارسا جێبهێڵێت داوای لێ كردووه درێسی ژماره 10 بپۆشێت.
مێسی ده‌شڵێت: رۆناڵدینهۆ پێش چه‌ند مانگێك ده‌یزانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێده‌هێڵێت، بۆیه حه‌زی كرد له دوای خۆی من بی پۆشم، بۆیه منیش له داواكارییه‌م به‌جێ گه‌یاند.
لیۆ گوتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه كاتێك سه‌یری رابردووی رۆناڵدینهۆم ده‌كرد شه‌رمم له پۆشینی ئه‌و درێسه ده‌كرد، چونكه ئه‌و خاوه‌نی ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره.
رۆناڵدینهۆ له 2003 له یانه‌ی پاریس سان جێرمانه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا 100 گۆڵی بۆ یانه‌ی بلوگرانا تۆمار كرد، له 2008 یانه كه‌ته‌لۆنیایه‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌ی سی میلان جێهێشت.