وێنه و ڤيديۆ.. پۆتين ئه‌م داهێنراوه سه‌ربازييه‌ى خسته‌وه‌گه‌ڕ
K24 – مۆسكۆ:
سوپاى رووسيا به نيازه چوار شه‌مه‌نده‌فه‌رى زرێپۆش بخاته‌وه خزمه‌تى سه‌ربازى، دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بڕيارى وه‌زيرى پێشووى به‌رگرى رووسيا خانهشينكرابوون.
ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه، له مێژووى سوپاى رووسيادا به كاريگه‌رييان له هاوكاريكردنى سوپا و گواستنه‌وه‌ى چه‌ك و پێداويستيى سه‌ربازى بۆ دوورترين خاڵه‌كانى به‌رگرى سوپاى رووسيا ناسراوون.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له نێوان 2002 تا 2009 وه‌ك به‌شێكى سه‌ره‌كى له تواناى لۆجستى سوپاى رووسيا له ناوچه شاخاوييه‌كانى قه‌وقاز به‌كارهێنراوون.
پێشتر، وه‌زيرى به‌رگرى رووسيا، ئهناتۆلى سێرديۆكوڤ، بڕياريدابوو، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه له چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى دابماڵرێن و فارگۆنهكانيشيان ره‌وانه‌ى كۆگاكان بكرێت.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى به رۆژنامه‌ى ئهزڤيستياى راگه‌ياندووه، پێش 3 ساڵ كاتێك له ناكاو وه‌زيرى به‌رگرى له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى دوورخرايه‌وه، ئه‌و بڕيارهشى وه‌ستا و كارى پێنه‌كرا.
وه‌زيرى ئێستاى به‌رگرى رووسيا سێرگى شويگۆ، به ئاگادارى و سه‌رپه‌رشتيى ڤلاديمێر پۆتينى سه‌رۆكى رووسيا بڕياريداوه، جارێكى ديكه ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه بخرێنه‌وه بوارى خزمه‌تى سه‌ربازه.