دوو هه‌زار چه‌كدارى داعش كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركه‌وتنی سوپاى عێراق به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، بابه‌تی سه‌ره‌كی رووپه‌ڕی رۆژنامه عه‌ره‌بیيه‌كانی ئه‌مڕۆیه، له‌هه‌واڵێكدا رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌باح له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "جه‌نگی رومادی سه‌ركه‌وتنێكی نموونه‌ییه و وانه‌یه‌كه بۆ داهاتوو به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی مووسڵ"
له‌بابه‌ته‌كه‌دا باسی سه‌ركه‌وتنی سوپای عێراقى كردووه له شه‌ڕى دژ به‌چه‌كدارانی داعش و سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وشاره، دواتر له بابه‌ته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌باح هاتووه، جه‌نگی رومادی دژی داعش پایه و شكۆی سوپای عێراقی گه‌ڕانده‌وه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌نی ئیماراتی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 120 كه‌س له هێزه ئه‌منييه‌كان و خه‌ڵكى مه‌ده‌نيى له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا له باكووری شاری مووسڵ".
له‌هه‌واڵه‌كه دا هاتووه له گوندی ئاسكی مووسڵ له باكووری رۆژئاوای شاری مووسڵ ته‌رمی كۆمه‌ڵێك قوربانی دۆزراونه‌ته‌وه، كه پێده‌چێت به‌كۆمه‌ڵ گوللـه‌باران كرابن، قوربانیيه‌كان له هێزه ئه‌منیيه‌كانی عێراق و دانیشتوانی مه‌ده‌نی گونده‌كه پێكدێن و به‌پێی زانیاری رۆژنامه‌كه ئه‌و تاوانه‌ی داعش به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌بووه كه چوار كه‌س له خه‌ڵكی گونده‌كه هاوكاری هێزه ئه‌منیيه‌كانیان كردووه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی نوێیدا هه‌واڵی سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا بۆ سعودیه‌ی كردووه‌ته یه‌كێك له بابه‌ته سه‌ره‌كیيه‌كان و تێیدا هاتووه، وتوێژی نێوان سه‌رۆكی توركیا و سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعودیه "ئه‌رێنی و بنیاتنه‌ره".
هه‌ر له ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌كراوه به تاوتوێكردنی رێگاكانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆر و رێگاگرتن له ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌كاروباری ناوچه‌كه وه‌كو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات تاوتوێكراوون.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژێرناونیشانی گرنگترین رووداوه‌كانی ساڵی 2015 وێنه ناسراوه‌كه‌ی "ئالان كوردی" وه‌كو گرنگترین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی قودسى عه‌ره‌بيی له ناونيشانى هه‌واڵێكی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه هوشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراقی ئاشكرایكردووه، سوپای عێراق پێویستی به كورده‌كان هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ.
هه‌ر له رۆژنامه‌كه له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی دژی داعش له‌شاری رومادی، هه‌واڵێكی دیكه بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی: "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه كه 2 هه‌زار كه‌سیان له‌چه‌كدارانی داعش كوشتووه، %80 شاری رومادی خاپوركراوه و عه‌بادیش سه‌ردانی شاره‌كه ده‌كات بۆ ئاهه‌نگ گێڕان".