سیستانى دژى له‌سێداره‌دانى ئه‌لنمر هاته‌ده‌نگ
K24 – نه‌جه‌ف:
گه‌وره مه‌رجه‌عى به‌شێك له شيعه‌كانى عێراق، عه‌لى سیستانى، ئیدانه‌ى له‌سێداره‌دانى نمر ئه‌لنمرى كرد.
نمر ئه‌لنمر، كه‌سايه‌تى مه‌زهه‌بى شيعه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعووديه بوو، دوێنێ له‌گه‌ڵ 46 كه‌سى ديكه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه له سێداره درا.
له سێداره‌دانى ئه‌و كه‌سايه‌تييه‌ى شيعه‌كان كاردانه‌وه‌ى له ئاستى ميلى و فه‌رمى له ئێران و وڵاتانى ناوچه‌كه به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
له‌و باره‌يه‌وه، عه‌لى سيستانى په‌یامێكی ئاراسته‌ى دانیشتوانى (قه‌تیف) له رۆژهه‌ڵاتى سعوودیه كرد كه نمر تێیدا وتارخوێن بوو، و له‌و په‌يامه‌يدا سيستانى خه‌م و په‌ژاره‌ى "قووڵى" خۆى بۆ له سێداره‌دانى نمر و هاوه‌ڵانى ده‌ربڕى و به "شه‌هید" وه‌سفيكردن. گوتيشى: "ئه‌وانه به سته‌م و دوژمنكارانه له سێداره‌دراون".