"نمر باقر ئه‌لنمر" كێیه؟
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودییه رۆژی شەممە 2ى كانوونى دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رایگەیاند, 47 كه‌سی بە تۆمەتی تیرۆر لەسێدارە دا.
"نمر باقر ئه‌لنمر" كه‌سایه‌تی شیعه, كه سه‌رۆكایه‌تی خۆپیشاندانی شیعه‌كانی سعوودییه‌ی ده‌كرد له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
به‌شێكی دیكه له سێداره‌دراوه‌كان، به لایه‌نگیریكردن و پاڵپشتیكردین داعش تۆمه‌تبار كرابوون.
له‌سێداره‌دانی ئه‌لنمر كاردانه‌وه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی و ناوه‌نده شیعییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا و گرژییه‌كانی نێوان سعودییه و ئێرانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان برد.
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له سعوودیه كرد و رایگه‌یاند، سزاكانی سه‌ر سعوودیه ته‌نها له‌ناو خۆی ئێران‌دا نابێت، به‌ڵكو وڵاتانی عێراق، لوبنان، به‌حره‌ین و یه‌مه‌نیش له‌دژی ئه‌وان هانده‌دات.
"نمر باقر ئه‌لنمر" كێیه؟
پیاوێکی ئایینیی ناوداری شیعەیە لە سعودییە و لەدایکبووی ساڵی 1959 یە لە پارێزگای قەتیف لە رۆژهەڵاتی سعودییە.
لە ساڵی 1980 وە بۆ ماوەی 10 ساڵ لە حەوزەی عیلمیی قوم لە ئێران خوێندویەتی و بۆ به‌رده‌وامبوون له خوێندنی چووەتە سووریا و له ئایینزای شیعه‌دا پله‌ی ئایه‌توڵڵای وه‌رگرتووه.
نمر یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تییه بەرهەڵستکارەکانی دەسەڵات لە سعودیه و داوای دەستەبەرکردنی مافه‌كانی كه‌مینه‌ی شیعه‌ی ده‌كرد له سعوودیه.
یه‌كێك له‌بانگه‌شه‌كانی ئه‌لنمر، بریتیی بوو له جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی قه‌تیفی شیعه‌نشین لە سعودییە و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی نوێ له‌گه‌ڵ به‌حره‌ین بۆ شیعه ئایینزاكان.
نمر ئەلنمر چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی گرتن و لێپرسینه‌وه بووه‌ته‌وه لە سعودییە، له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2012دا ده‌ستگیركرا و رۆژی 15ى تشرينى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2014, له‌لایه‌ن دادگایه‌كی سعودییه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ دەرکرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌شێك له وڵاتانی رۆژئاوا، به فه‌رمی داوایان له سعوودیه كرد سزای له سێداره‌دانی نمر جێبه‌جێ نه‌كات، به‌ڵام رۆژی 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016دا، سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.